وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکردووە کە رۆژی ٧ ی تەموز دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە بە " سپی " راگەیاند" پارەی تەواو لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی و ئەویش لای خۆیەوە ٧ ی تەموز دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ".
هۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار بۆ دوو رۆژ و دابەشنەکردنی لە ٥ ی تەموزدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە رۆژی ٥و ٦ ی تەموز پشووی کۆتایی هەفتەیە.
وەزارەتی دارایی دوای ئەوەی بەپێی ئەو نەخشەیەی دایناوە بۆ دەستکردن بەدابەشکردنی مووچە، هاوکات لە دوا ١٥ ی هەموو مانگێکەوە بڕی ٤٥٤ ملیار دیناری حکومەتی بەغدا دەگاتە هەرێم.