كچێكی نۆ ساڵان لە ھاوینەھەواری بێخاڵ كەوتە ناو ئاو و خنكا.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی حوزەیرانی 2019 كچێكی تەمەن 9 ساڵ بە ناوی روقیە حوسێن عەلی كە خەڵكی ناحیەی "بەرتللە"ی سەر بە پارێزگای نەینەوایە لە ھاوینەھەواری بێخاڵ كەوتە ناو ئاو و خنكا.
بەگوێرەی زانیاریەكان تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا.