بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلیەن گۆڕدرا


لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهیلیەن بۆ مانگی شەش دیاریدەکات، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی حەوت دیاریكرا.

لەكۆبوونەوەیەكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە، لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی بەرێوەچوو نرخی مۆلیدە بۆ مانگی ٦ دیاریکرا، لە ڕاگەیەندراوەکادا هاتووە " نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی حوزەیران (37.750) دینار دەبێت". 

"موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (140) بۆ (160) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (5000) بۆ (6000) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، هاوكات ئەو نرخەی دانراوە چەند كاتژمێرێكی مانگی پێنجی لەگەڵ دایە".

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی تەمووز ڕایانگەیاند" موەلیدە ئەهلییەكان لە ئامادەباشیدا دەبن هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، بەرنامەكەش لەئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە " پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".



PM:12:50:01/07/2019