سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2ی تەمموزی 2019 ئاگر لە زنجیرە چیای سارا لە قەزای دوكان كەوتەوە، بەوهۆیەشەوە نزیكەی سێ دۆنم پووش و پاوان سووتا.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ "سپی" نێردراوە هاتووە "دوای رووداوەكەش دەست بەجێ مەفرەزەكانی بارەگای بەشی پۆلیسی دارستانی دوكان بەسەرپەرشتی رائد وەهاب گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە و بەهۆی فراوانی رووبەری ئاگرەكە و سەختی شوێنەكە و بوونی رەشەبا ئاستەنگی زۆر بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە دروست بوو".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە سەرەرای ئەو هەموو بەربەستە خۆشبەختانە بەهەوڵ و ماندوبوونی زۆری ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی دارستان ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا  و زیانی ئاگرەكەش مەزندە دەكرێت بە سووتانی نزیكەی 3 هەزار دۆنم زەوی و تائێستا هۆكاری سەرەكی ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە.

بەپێی ئامارەكانیش ئەمساڵ  زیاتر لەهەر ساڵێكی تر ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە رووی لە زیاد بوون كردووە و زەرەر و زیانێكی زۆری بە دانەوێڵە و رەز و باخ و پوش و پاوان گەیاندووە و بەدەیان هەزار داری سروشتی زیانییان پێگەیشتووە .

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرز بونەوەی پلەی گەرما رۆژانە رووداوەكانی ئاگرە كەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەكان تۆمار دەكرێن .

  



PM:03:45:02/07/2019