وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ركرد و سزای ئەو کۆمپانیانە دەدات کە لەساڵی داهتوودا پابەندی جێبەجێکردنی نەبن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست " سپی " کەوتووە، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیاردەدات "له 1 ی 1 ی 2020 ه‌وه پێویسته پشكنینی سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سه‌لامه‌تی بكرێته یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و ده‌بێت كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل تاوه‌كو ئه‌و رێكه‌وته ئه‌و سیستمه ئاماده‌بكه‌ن".
وەزارەتی ناوبراو ئاشکراشی دەکات "هه‌ر كۆمپانیایه‌ك سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سه‌لامه‌تی په‌یڕه‌و نه‌كات یان بڕوانامه‌ی پشكنینی بدات به ئۆتۆمبێلێك كه كار به سیستمه‌كه نه‌كات، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك بڕی 15 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رپێچیه دووباره بووه‌وه، ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و به یه‌كجاری داده‌خرێت".