هاتوچۆ مەرجێکی دیکە بۆپشکنینی ئۆتۆمبیل دەردەکات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند،  پێویستە کۆمپانیاکان لە ماوەی شەش مانگدا سیستمی پشکنینی ئێرباگ ئامادە بکەن و دەبێت بە مەرجی پشکنین.

هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە "سیستمی پەڕەشوت" دەکرێت بە یەکێک لە مەرجەکانی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ لە 1ی کانونی یەکەمی 2020وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکنینی سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی دەکرێتە یەکێک لە مەرجەکانی توندوتۆڵیی ئۆتۆمبێل.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە کۆمپانیاکان لە ماوەی شەش مانگدا سیستمی پشکنینی ئێرباگ ئامادە بکەن و هەر کۆمپانیایەکیش لەو ماوەیەدا ئەنجامی نەدات مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە و بە بڕی 15 ملیۆن دیناریش غەرامە دەکرێت.


PM:10:10:03/07/2019