بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت لەسەر نرخی چەکی پاسپۆرت ڕوونکردنەوە دەدات

پاسپۆرتی هەولێر ئاشرایدەکات، دەنگۆی زیاد کردنی نرخی چەکی پاسپۆرت دوورە لە ڕاستیەوە.

بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" " هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە ماوەیەکە پروپاگەندەیەک لە ناو هاوڵاتیانی خۆشەویست بڵاوبوەتەوە سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی چەکی تایبەت بە پاسپۆرت بۆ (200،000) هەزار دیناری عێراقی کە ئەمە دوورە لە راستیەوە و چەکی پاسپۆرت هەر بە بڕی (25،000) هەزار دیناری عێراقی یە. 

ئەوەشی خستەڕوو،  لەکاتی بونی هەر گۆڕانکارییەک لە مامەڵەی پاسپۆرت ئێمە خۆمان ‌هاوڵاتیانی خۆشەویست بە فەرمی ئاگادار دەکەینەوە.





PM:10:49:03/07/2019