ڕه‌نگه هه‌ندێكجار وتن و ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كارێكی ئاسان نه‌بێت و شه‌رم بكه‌یت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستت بزانیت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆشی ده‌وێیت ئه‌وه تێبینی ئه‌م حاڵه‌تانه بكه و جگه له‌وه‌ش یه‌ك كات زۆر شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕیت و بۆچوونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌رباره‌ی خۆت بزانیت.
1- چاودێری تۆنی ده‌نگی بكه:
ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تۆی خۆش بوێت ئه‌وه كاتێك قسه‌ت بۆ ده‌كات تۆنی ده‌نگی زۆر ئارامه جیاوازتر له‌و كاتانه‌ی قسه بۆ خه‌ڵكی دیكه ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای وایه سه‌رسامه پێت.
2- كات له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر ده‌یات:
ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كات بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات و كاتت له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ببات؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ بوو ئه‌وه مانای وایه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت سه‌رسامه پێت و ده‌یه‌وێت زۆرترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر ببات.
3- ئارامه پێت:
هه‌ستكردن به ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌رون له‌گه‌ڵ كه‌سێك یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و نیشانانه‌ی ده‌ری ده‌خات خۆشت ده‌وێت و خۆشی ده‌وێیت.
كه‌ی باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌رببڕیت؟
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به بونی تۆ ئارام و خۆشحاڵه و جگه له‌وه‌ش له هه‌سته‌كانی خۆت دڵنیایت كه ڕاستگۆی تیادا ئه‌وه باشترین كات بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی شه‌وانه، پسپۆڕان پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به ڕۆژدا ماندووی كاركردنه و شه‌وانه له‌كاتی پشوودان سروشتی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌یه كه هه‌سته‌كانی خۆی ئاشكرا ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی دان پیانانهكان به شه‌ودایه و جگه له‌مه زۆرترین درۆ له كاته‌كانی دیكه‌دا ده‌كرێت چونكه مرۆڤ توانای كۆنتڕۆڵكردنی خۆی زیاتره.