لەئەنجامی ڕوداوێکی ھاتوچۆ لەناحیەی بازیان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەمڕۆ ٨ی ٧ی ٢٠١٩، لەناو ناحیەی بازیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ، سێ کەس گیانیان لەدەستداو دووانی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاگوزاری بۆ شوێنی رووداوەکە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کران و تەرمەکانیش گەیەندرانە پزیشکی دادوەریی سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.