به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه پێدانی ئاو بۆ زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار بوه‌ته رۆژ نا رۆژێك، بۆ قەزا و ناحیەكانیش كە لەسەر پارێزگای سلێمانیەوە ئاو وەردەگرن بڕی پێدانی ئاویان بۆ زیاد دەكرێت.به‌وه‌ش به‌ڵێنه‌كه‌یان بۆ باشتركردنی پێدانی ئاو جێبه‌جێ كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند "وەک بەڵێنمان دابوو کە پێدانی ئاو لە ساڵی پار خراپتر نابێت و چاکتریش دەبێت، لەهەنگاوی یەکەمدا بەهەوڵی بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانی بەڕێوبەرایەتیمان لەئێستادا پێدانی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی شار بووه‌ته ڕۆژ نا ڕۆژێک کە ساڵی رابردوو لەم کاتەدا بە سێ ڕۆژ جارێک ئاو بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرا".
ئەوەشخراوەتەڕوو، كه بڕی ئاو بۆ ئەو قەزا و ناحیەنەش زیاد ده‌كه‌ن کە ئاو لە پڕۆژەکانی بەڕێوبەرایەتیه‌كه‌یان وەردەگرن، به‌ڵێنیشی داوه پرۆسه‌ی پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان باشتر بكه‌ن ئەگەر کێشەی گەورەیان بۆ دروست نەبێت.