پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو متمانە بە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدات.
بەپێی بانگهێشتانەیەک کە د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هاوکات، پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی لە 23 ئەندام پێكهاتووە كە سێ لە وەزیرەكانی ئافرەتن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شێوازی متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت بەپێی سیستمی دەنگدانی زۆرینەی ڕِەها دەبێت.
كۆی پێكهاتەی كابینەی پێشنیاركراو بۆ كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان:
1- مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی – سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2- قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی – جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
3- فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا – وەزیری داد
4- شۆڕش اسماعیل عەبدوڵڵا – وەزیری كاروباری پێشمەرگە
5- رێبەر ئەحمەد خالید – وەزیری ناوخۆ
6- ئاوات جەناب نوری ساڵح – وەزیری دارایی و ئابووری
7- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی – وەزیری تەندروستی
8- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد – وەزیری پەروەردە
9- دانا عەبدولكەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان – وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
10- ساسان عوسمان عەونی حەبیب – وەزیری شارەوانی و گەشت وگوزار
11- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین – وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی
12- د. دارا رەشید مەحمود – وەزیری پلاندانان
13- كوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف – وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی
14- محەمەد سەعید عەلی – وەزیری رۆشنبیری و لاوان
15- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد – وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان
16- بێگەرد دڵشاد شوكرڵڵا. – وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
17- كەمال موسلیم سەعید قەرەنی – وەزیری بازرگانی و پیشەسازی
18- ئانو جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوكا – وەزیری گواستنەوە و گەیاندن
19- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا – وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی
20- كەمال محەمەد ساڵح خەلیل – وەزیری كارەبا
21- خالید سەلام سەعید – وەزیری هەرێم
22- ئایدن مەعروف سەلیم – وەزیری هەرێم
23- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم – وەزیری هەرێم