پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سلێمانی له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان زانیاری ئاشکرادەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چه‌ند داهات له‌سلێمانی زیاد ده‌كه‌ین ئه‌وه‌نده پشكی سلێمانی له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوڵرشەممە 10ی تەمموزیی 2019 له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت و به‌ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی كرد له‌به‌رامبه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆوه.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر خراپی ڕێگه‌وبان و گرفتی تابلۆی سه‌رشه‌قامه‌كان و پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران بوه به‌یاساكانی هاتوچۆوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاتوچۆ توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش هاتوچۆ له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی شار ڕێكبخاته‌وه‌و ڕێژه‌ی قوربانییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه".
له‌سه‌ر كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان و خراپی ڕێگه‌وبانه‌كانیش هاته‌ده‌نگ وتی "چه‌ند داهات له‌سلێمانی زیاد ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌نده پشكی سلێمانی له‌خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌م كابینه نوێیه كه قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕیوه، له‌مه‌ودوا ڕێگه‌بدات داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆخۆیان له‌ژێر چاودێری پاڕێزگای سلێمانی خه‌رجبكاته‌وه".
هه‌ر له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، "به‌رنامه‌مان هه‌یه هاتوچۆ زیاتر ڕێكبخه‌ینه‌وه له‌وانه چیتر ڕێگه به‌پاركین نه‌درێت له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان، له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی دیارده‌ی قۆخكاری له‌شوێنه بازرگانییه‌كان كه نوسراویان هه‌ڵواسیوه پاركین ته‌نها بۆ فڵانه جێگه‌یه، ڕاگرتنی بارهه‌ڵگره‌كان له‌كۆڵانه‌كان، ڕێگه‌گردن له‌دیارده‌ی ڕیزی دوه‌می وه‌ستانی ئۆتۆمبێل".