وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگەیاند، بەهۆی گه‌نجێك له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی قه‌زای كه‌لار خنكا و به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه دوو سه‌رپه‌رشتیاری مه‌له‌وانگه‌كه ده‌ستگیركران.
عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه "ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی ته‌رمی گه‌نجێك هێنرایه به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه به‌هۆی خنكان له مه‌له‌وانگه‌یه‌كدا گیانی له‌ده‌ستدابوو".
ڕاشیگەیاند "گه‌نجه‌كه ناوی (ن، ب، م) له‌دایكبووی 1985 ه و دانیشتووی قه‌زای كفریه، له ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه".
ڕوونیشیکردەوە، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 411، دوو كه‌س ده‌ستگیركراون كه سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌وانگه‌كه ده‌كه‌ن، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و هۆكاری خنكانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.