لە دوای چەند رۆژێک بەسەر تێپەڕبوونی رووداوی هێرشکردنە سەر ڕێستۆرانتێک لە شاری هەولێر ئەنجامدەری ڕووداوەکە دەستگیرکرا.
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، رایگەیاند، یەکێک لە تەقەکەرەکانی هێرشەکەی هەولێری دەستگیرکردووە و وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگادارییه‌ك له دژه تیرۆری كوردستانه‌وه
ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، تاوانبار مه‌زلوم دا‌غ كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی وه‌ك داواكراو له په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و دژه تیرۆری كوردستان ده‌ستگیر كرا.
زۆر سوپاسی هاوكاری بێ پایانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین و ورده‌كاری زیاتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە لە رووداوێكی تەقەكردندا لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی هەولێر هاونیشتمانییەك و دیپلۆماتكارێكی توركیا كوژران و هاونیشتمانییەكی دیكەش برینداربوو كە دواتر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئەنجومەنی ئاشایسی هەرێم ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە.