هاوڵاتیان لەبارەی کارتی نیشتیمانیەوە ئاگاداردەکرێنەوە

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە کارتی نیشتیمانیان تەواو بووە.

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا کە نێردراوە بۆ (سپی) تیایدا هاتووە" ئەوانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە لە مانگی چوار، لەگەڵ چوار ڕۆژی مانگی پێنج كارتەکانیان گه‌راوه‌ته‌وه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، هاووڵاتی لە کاتی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی دەبێت هەریەک لە بەڵگەنامەکانی رەگەزنامەی عێراقی و پسوولەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی پێ بێت.



PM:08:05:22/07/2019