هداد بارزانی، خانمە پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ساتی هەڵدانەوەی گۆڕی بەكۆمەڵی ئەنفالكراوان لە بیابانی سەماوە بە بینینی دیمەنەكە دەبورێتەوە .
ئەو پەرلەمانتارە كەسوكاری ئەنفالە و نەیتوانیوە خۆی لە بەرامبەر دیمەنی تراژیدی تەرمی ئەنفالەكان رابگرێت و بەو هۆیەوە بورایەوە و كەوتە سەرزەوی و دوای بەهۆش هاتنەوەشی دەستی بە گریانێكی قوڵكرد.
دوێنێ سێشەممە 23-7-2019 پارێزگای موسەنا دەستیكرد بە هەڵدانەوەی گۆرێكی بەكۆمەڵ ، كە تەرمی 83 ژن و منداڵی ئەنفالكراوی لەخۆگرتبوو، لەو شوێنەش پاش گوللە بارانكردن ژێرگل كرابوون، ئەو منداڵانەش كە لەم شوێنە تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە تەمەنیان لە نێوان ساڵێك و دوو ساڵیدایە .
لە پڕۆسەی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەش وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەبوو، ئەمەش یەكەم گۆڕی بە كۆمەڵە لە سەماوە هەڵدەدرێتەوە .