زانكۆی گه‌رمیان خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی 12ی بنه‌ڕه‌تی به‌شی زانستی و وێژه‌یی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆكه‌یان فۆرمی به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش دابه‌ش ده‌كات
له‌و ئاگاداریه‌دا هاتووه "ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی ده‌رچووی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی و وێژه‌یی ده‌كه‌ین كه خوازیارن له به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش- كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت/ زانكۆی گه‌رمیان وه‌ربگیرێن با له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه به‌رواری 2019/8/1 سه‌ردانی به‌شه‌كه‌مان بكه‌ن له كه‌مپی زانكۆ بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی پێشكه‌ش كردن".
ئەوەش هاتووە ماوه‌ی فۆرم دابه‌شكردن له به‌رواری 2019/8/1 تاوه‌كو 2019/8/20 یە و ده‌بێت خوازیار ئه‌م پێداویستیانه‌ی لای خواره‌وه له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت بۆ وه‌رگرتنی فۆرم
پێداویستییه‌كان:
1- پێناسی باری كه‌سێتی (جنسیه)
2- باجی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی
3- دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ..
له‌و ئاگاداریه‌دا هاتووه، كه خوێندكار ده‌بێت نمره‌ی له 60 كه‌متر نه‌بێت، ئه‌و خوێندكارانه‌شی وانه‌یان له‌خولی دووه‌مه مافی وه‌رگرتنی فۆرمیان هه‌یه.