بەكارهێنانی زەرفی كاغەز دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت نابێ لەمەودوا سەمونخانە و نانەواخانە و چێشتخانەكان زەرفی نایلۆن بەكاربهێنن و هەر خاوەن كارێكیش بڕیارەكە جێبەجێنەكات سەرەتا سزا دەدرێت.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە "هەموو لایەكمان ئاگاداركردووەتەوە كە زەرفی نایلۆن بەكارنەهێنن بەڵكو كاخەز بەكاربهێنن، چەند كارگەیەكیش دەكرێتەوە و پێداویستی بازاڕ بۆ زەرفی كاخەز دابیندەكەن".

هەروەها دەڵێت "بەهۆی ئەوەی بڕیارەكە تازە دەرچووە، هەندێك لە بازرگانەكان سەرقاڵی دروستكردنی كارگەی زەرفی كاخەزن بۆ ئەوەی پێداویستی بازاڕ پڕبكەنەوە، هەرچەندە ئێستا ئەوەی كە هەیە لە ئێران و توركیاوە دێتە هەرێمی كردستان بۆ هەر كیلۆیەك زەرفی كاخەز بەرامبەر بە زەرفی نایلۆن یەك هەزار دینار جیاوازی نرخەكەیانە."



PM:06:41:29/07/2019