پاوەن دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆوە دەبینێت
بەیانی ئەمڕۆ ٣٠ ی تەموز پاوەنی بەریتانی بەرامبەر دۆلار و دراوەکانی تر بە دیناریشەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٤ هەزار و ٣٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٧ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٧٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزارو ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.
AM:09:41:30/07/2019