هەولێر...دوو كەس دوای ئەوەی باوكیان دەكوژن تەرمەكەی دەبەنە دهۆك

دوو برا دوای ئەوەی لە شاری هەولێر باوكی خۆیان دەكوژن تەرمەكەی دەبەنە دهۆك و دواتر دەستگیر دەكرێن.

هێمن سلێمان، بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایگەیاند "دوای ئەوەی هەردوو بكوژەكە دەستگیر كراون دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە باوكیان لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا كوشتووە".

هێمن سلێمان ڕاشیگەیاندووە "بۆ شاردنەوەی تاوانەكەیان تەرمەكەیان بردووە بۆ ڕێگای كەڵەك و موسڵ لە سنوری دهۆك و هەوڵیانداوە ڕووی كوژراوەكە بشێوێنن بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە".




PM:03:12:01/08/2019