وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ڕاگەیەندرا

سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش پارەی پێویست لەبەر دەستی وەزارەتی دراییدایە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە "سپی" ڕاگەیاند وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی 378 ملیار دیناری لە پارەی داهاتی نەوت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتەکەیان کردووە.

هەر بە گوێرەی زانیاریەکان سەرەتای ئەم هەفتەیە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج دەستپێدەکات و پێش جەژنی قوربان مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.

سەرچاوەکە دڵنیاییشیدا لە ئەگەر ناردنی پارەکەی بەغداش لەم هەفتەیە ئەوا پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکرێت.

پێشتر ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "سپی" ڕاگەیاند: "ئەگەر حكوومەتی عێراقی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەش بكات، ئەوە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت".



PM:03:29:02/08/2019