پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی شاری سۆران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "كە ئەو هاووڵاتییانەی زۆر كاری بەپەلەیان نییە بە پاسپۆرت، سەردانمان نەكەن".

ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە "ئاگاداری هاووڵاتییانی سۆران و دەوروبەری دەكەینەوە، كە ئەو هاووڵاتییانەی زۆر كاری بەپەلەیان نییە بە پاسپۆرت، سەردانمان نەكەن، لەبەرئەوەی لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا لە پاش جەژنی قوربان، (نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران) دەكرێتەوە".

هەر لە ئاگادارییەكەدا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئاماژەی بەوەش كردووە، كە "دوای كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە دەتوانن بە ئاسانی ببنە خاوەن پاسپۆرت".




PM:02:30:04/08/2019