لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا 55 تۆن كاڵا و شمه‌كی جۆراوجۆری نه‌گونجاو بۆ خواردن و به‌كارهێنان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناوبراون.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن، له مانگی 7 ی 2019 و به‌هۆی هه‌بوونی گومان لێیان، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (55) تۆن و (597) كیلۆگرام كاڵا و شمه‌كی جیاوازدا گرتووه".
ئاشکراشیکرد، پاش ره‌وانه‌كردنی نمونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان بۆ تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی، ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه له پشكنین ده‌رنه‌چوون و شیاوی خواردن یاخود به‌كارهێنان نین، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و خۆراك و مادده ماوه‌به‌سه‌رچووانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له (خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر، بۆن و جوانكاری خانمان، مادده‌كانی پاككردنه‌وه و قڕكه‌ری مێرووی خانووه كشتوكاڵیه‌كان، میوه‌كان، خواردنه‌وه گازییه‌كان) پێكهاتوون كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون.