پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده‌ی راگه‌یاند كه له جه‌ژنی قورباندا به‌ناوی ئاسایشه‌وه فێڵیان له چوار هاوڵاتی عه‌ره‌ب كردبوو.
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد" دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دزیکردنی ئۆتۆمبێل بە بونی روداوێکی رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردەوە و توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکات و دەستگیریان بكات".
ڕاشیگەیاند" تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن (۲٦)ساڵ ٫ (گ.ا.ب) تەمەن (۲٦) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بەتاوانەكەیان كەوا كاتژمێر (۱) ی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگەبە ناوی ئاسایش، دواتر ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (BMW) لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب كەوا بە مەبەستی گەشت كردن هاتبون بۆ شاری هەولێر".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چوار هاوڵاتییه‌كه سه‌لامه‌تن و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان رادهستكراوهتهوه.