بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری ئاگركوژێنەوەی ماوەبەسەرچوودا گرتووە .
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە، ئاشکرایکرد، دەستیان گرتوە بەسەر دەیان ئامێری ئاگرکوژێنەوەی ماوە بەسەرچودا".
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، هەستاون بە لێکردنەوەی چەندین پەردەی ئۆتۆمبێل کە بە نایاسایی لە ئۆتۆمبێلەکان دراوە.
هاتوچۆی گەرمیان، داواشی له شۆفێران كردوە پابهندی ڕێنماییهكانی هاتوچۆ بن و ئاگاداری ماوهی به سهرچونی ئامێری ئاگركوژێنهوهی ئۆتۆمبیلهكانیان بن، بۆ ئهوهی له كاتی ڕودانی ئاگركهوتنهوه بهردهست بێت و له كاتی پێویست و به شێوهیهكی سود بهخش بهكاربهێنرێت.