بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆووە لە گەرمیان، ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بەبەربەستی شەقامەكەدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردوەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا پیكاب، لەفلكەی زانكۆی گەرمیان دوای ئەوەی شۆفێرەكە كۆنترۆڵ لەدەستدەدات خۆی دەكێشێت بە بەرەبەستی شەقامەكەدا بەوهۆیەوە شۆفێرە كەو دووسەرنشین بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەكە بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆشتوە، بریندارەكان پیاوێك و دوو ئافرەتن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردوە.