رووداوێكی هاتوچۆ له رێگای قه‌زای شه‌قڵاوه روویدا و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س بوونه قوربانی.
به‌پێی زانیاریه‌كان، شه‌وی رابردوو له ئه‌نجامی رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له رێگای هه‌ولێر –شه‌قڵاوه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو
سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە کە ئۆتۆمبێلەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ڕەسیفی دوورگەی ناوەندیی شەقامەکە و پاشانیش بە ستوونێکی کارەبا گەڕاوەتەوە.