بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئاوی ئەڵوەندا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ی ئابی ٢٠١٩ تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ڕووباری ئەڵوەندا دۆزرایەوە و دەرهێنرا.
لەلایەکی تریشەوە پۆلیسی خانەقین ئاماژەی بەوە کردووە" لەسەر تەرمەکە پۆلیس دەستی بەڵێکۆڵینەوە کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە ئاشکرا نەکراوە".
بەپێی زانیارییەکان کە بە ماڵپەڕی "سپی" دراوە، هاوڵاتییەکە ناوی (محەمەد عەزیز) ەو تەمەنی ٤٦ ساڵ بووە و فیشەکێک بەسەریەوە بووە و تاکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.