سلێمانی...بانكێك پارە بە قەرز دەدات بە هاوڵاتیان

بانكێك لە شاری سلێمانی بڕیاریداوە بە مەبەستی پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتو گوزار پارە بە قەرزدەدات بە ھاووڵاتیان و كاسبكاران.

دابان نەجمەدین، ڕێكخەری پەیوەندیەكان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  ڕایگەیاند " لقی سلێمانی بانكی ئەقلیمی بازرگانی RT. BANK ژووری بازرگانی سلێمانی لەوە ئاگادار كردۆتەوە كە لەپێنا و ھاوكاریكردنی گەشەپێدان و بەگەڕخستنی كەرتی ئابوری ئامادن بە پێدانی قەرز بە خاوەن كارو ھاووڵاتیان".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "بانكەكە تا بڕی یەك ملیار دینار قەرز دەدات بۆ پرۆژەی ئابوری لە بواری پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و بوارەكانی تریش كە با فائیدەی ٪‏٥,٨ ساڵانە دەبێت و لەماوەی یەك ساڵ تا پێنج ساڵ قەرزەكە دەبێت بدرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەتوانن لەئێستاوە سەردانی لقی سلێمانی RT.BANK بانكی ئەقلیمی بازرگانی بكەن.




PM:03:39:26/08/2019