به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 62 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له رانیه دۆزرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 8:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دووشه‌ممه 26ی ئابی 2019 ته‌رمی هاوڵاتی (ج.ص.) ته‌مه‌ن 62 ساڵ دانیشتوی شاری رانیه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری رانیه توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمی هاوڵاتییه‌كه ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت هیچ پێكراویه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه نیه، به‌ڵام بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، هه‌واڵه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه "بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی، ته‌رمه‌كه هه‌واڵه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا و مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".