ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەشاری هەولێر، سكرتێری گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق گیانی لەدەستدا.
ئیبراهیم خەیات، سەرۆكی یەكێتی نوسەران و ئەدیبانی عێراق، بڕیار بوو لەگەڵ شاندێكی نوسەرانی عێراق لە 27مین ساڵیادی شەهیدبوونی نووسەر و پزیشك (د. نافع ئاكرەیی) سبەینی لە ئاكری بەشداری بكەن.
هه‌ر له‌و رووداوه‌دا، دوو شاعیری دیكه به‌ناوه‌كانی ئاوات حەسەن، بەرێوەبەری گشتی خانەی رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی سەر وەزارەتی رۆشنبیری عێراقی، عومەر ئەلسەرایی بریندار بوون، به‌ڵام برینه‌كانییان سووكه.
(ئیبراهیم خەیات) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له ساڵی 2005 كاری كردوه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی یه‌كێتی نوسه‌رانی عیراق بوه‌و وته‌بێژی راگهیاندنیشان بوه‌و لەماوەی تەمەنی ژیانیدا ئەدیبێکی بەتواناو ورد بووە، هەمیشە ویستویەتی پەیوەندی ئەدەبی و روناکبیری نێوان هەردوو نەتەوەی کورد و عەرەب لەیەکەوە نزیک بکات و کاری هاوبەش بەیەکەوە ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی خاوەن قەڵەمێکی ئاشتیخوازنە بووە.