سبەی نمرەی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی دابەشدەکرێت

سبەی سێ شەممە ٣ ئەیلول نمرەکانی قۆناغی  ١٢ ی ئامادەیی دابەشدەکرێت، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتیش رایدەگەیەنێت " لەگەڵ دابەشكردنی نمرەكاندا، یوزەرنەیم و پاسۆردیش دەدرێت بەدەرچووان".ێت.
 
نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی لەسلێمانی راگەیاند" لەسبەینێوە٣ی ئەیلول، دەستدەكەین بەدابەشكردنی نمرەو یوزەر نەیم و پاسۆرد بۆ دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی".

ئەو کە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، ئەوەش دەخاتەروو "هیچ دواكەوتنێك لەپرۆسەكەدا نییە، چونكە تائێستا زانكۆلاین نەكراوەتەوەو سبەینێ نمرەی خولی دووەممان بەدەستدەگات".

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم راگەیاندووە" وەكو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، یوزەر نەیم و پاسۆردمان بۆ هەموو دەرچووانی پۆلی 12 داناوەو داراوە بەوەزارەتی پەروەردە بۆئەوەی لەڕێگەی خوێندنگەكانەوە بەسەر خوێندكاران دابەشبكرێت".

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لەداهاتوویەكی نزیکدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، زانكۆ لاین بۆ دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت، بۆئەوەی دەرچووان بتوان داواكاری خۆیان پێشكەش بكەن".



PM:10:54:02/09/2019