به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند "رێكه‌وتى ٥/٩/٢٠١٩ دابه‌شكردنى لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای
سلێمانی راده‌گیرێ".
ئەمڕۆ سێشەممە
٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند" ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری
سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كییه و حه‌وزی بازیان ده‌كه‌ین كه رۆژی پێنج
شه‌ممه به‌رواری ٥/٩/٢٠١٩، بۆ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێر دابه‌شكردنی ئاو ده‌وه‌ستێت له
پڕۆژه‌ی ئاوی دووكان – سلێمانی".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی
سلێمانی لەبارەی هۆکاری دابەشکردنی ئاوەوە ئاماژەی بەوەکرد" به‌هۆی راگرتنی
كاره‌بای ٣٣ كه‌یڤی تاسڵوجه‌وه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردنی وێستگه‌كانی
كاره‌با به مه‌به‌ستی كاری چاككردن.
بەڕێوەبەرایەتیەکە داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كه به‌كارهێنانی ئاو
كه‌م بكه‌نه‌وه تاگرفتی بێ ئاوبوون ڕوونەدات".