پۆلیسی تورکیا لە خۆپیشاندانێکدا سەرۆک
شارەوانیەک و شەش لەئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) دەستگیردەکات.
دوای ئەوەی هەریەکە لە سەرۆک شارەوانیەکانی
ئامەد ، مێردین و وان لە باکوری کوردستان بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکۆیا
لەپۆستەکانیان دورخرانەوە، لە شارۆچکەی باغلاری پارێزگای ئامەد خۆپیشاندانێک لەدژی
ئەو بڕیارە بەڕێوەچوو.
لەخۆپیشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی کەوتەنێوان
خۆپیشاندەران و پۆلیسی ئامەد و لەئەنجامدا سەرۆکی شارەوانی باغلاری و شەش ئەندامی
دیکەی هەدەپە دەستگیرکران.
پاش دەستگیرکردنیان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە
ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد کراون.