ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێكهاته‌ی توركمانی شاری كه‌ركوك داوای پارێزگاری كه‌ركوكیان كردووه، به‌ڵام ئێمه ره‌تمانكردۆته‌وه دەشڵێت "ده‌مانه‌وێت دانانی پارێزگار سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك".
خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بە دەنگی ئەمریکای راگه‌یاندوه، له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌بی شاره‌كه داواكاری خۆیان خسۆته‌ڕوو كه كاتێك ئه‌و وه‌فده‌ی ئێمه‌سه‌ردانمان كردوون نوێنه‌رایه‌تی لیستی برایه‌تیمان ده‌كرد، دەشڵێت: كۆبونه‌وه‌كه بۆناساندنی كاندیدی لیستی برایه‌تی بۆ پۆستی پاێزگاری كه‌ركوك به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی بوو كه ئه‌ندامیان هه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا و داوامان كردووه متمانه به‌و كاندیده بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی ببێته پارێزگار.
وتیشی: هه‌رلایه‌ك داواكاری خۆی له‌كۆبونه‌وه‌كاندا خستۆته‌ڕوو كه ئێمه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكمان ده‌وێت ئه‌مه‌ش ئێستحقاقێكی ئینتیخابی و یاساییه، له‌به‌رامبه‌ردا توركمان و عه‌ره‌بیش داواكارییان هه‌بوو.
خالید شوانی وتیشی: به‌ڕوونی له‌گه‌ڵ توركمان باسمان كرد پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی كورده، ئه‌گه‌ر به‌شداربن له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌وا ئاماده‌ین پۆسته‌كانی تری "غه‌یری" پارێزگاری كه‌ركوك گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بیانده‌ینێ و ئیستحقاقی خۆشیانه و ئاماده‌ین بیانده‌ینێ، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه ئێمه لاریمان نییه و به‌گرنگیشی ده‌زانین بیانده‌ینێ و له‌گه‌ڵمان بن ده‌مانه‌وێت به‌دانانی پارێزگار كێشه دروست نه‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌دانانی پارێزگاری كه‌ركوك سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و كاری پێكه‌وه‌یش له‌ناو كه‌ركوكدا.
له‌باره‌ی گۆڕینی كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوك، شوانی وتی "كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك "به‌ڕێز ته‌یب جه‌بار"ه كه كاندیدی لیستی برایه‌تیه و ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، ئه‌و كاندیده به‌شێك نه‌بووه له ململانێ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان و حزبیه‌كانی ئه‌و شاره، بۆیه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌باسیان له‌گۆڕینی كاندیده‌كه ده‌كرد دووره له‌ڕاستیه‌وه، له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی ڕێككه‌وتنێكمان هه‌یه سه‌باره‌ت به پارێزگاری كه‌ركوك تائێستا هه‌نگاوه‌كانمان پێكه‌وه له‌و پڕۆسه‌یه ناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌پێكه‌وه هه‌نگاونان له‌و ڕوه‌وه."