سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
کەمپینێک دژی بە " هەدردانی " بڕە پارەی ژێرخانی کەلتوری سلێمانی پێکهات
کەمپینێک لە رۆشنبیران لە دژی بە " هەدردانی " ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ ژێرخانی کەلتووری سلێمانی دانراوە، راگەیەندرا.
کەمپینەکە کە ناوی " کەمپینێک لە پێناو مافی رۆشنبیران "دا راگەیاندراوە، تیایدا هاتووە" پاش ئەوەی خشتەی خەرجكردنی (20) ملیار دیناری بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی، بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بڵاوبوویەوە. ئێمە وەك دەستەیەك كەمپینێك رادەگەیەنین. لە هەمانكاتدا ئاگادارین ئەو بڕە پارەیە بۆ ژێرخانی كلتووری دانراوە و لەسەرخانی نۆژەنكردنەوەی هەندێك شوێندا خەرجكراوە".
دەقی راگەیاندراوی کەمپینەکە..
كەمپینێك لە پێناو مافی رۆشنبیران..
پاش ئەوەی خشتەی خەرجكردنی (20) ملیار دیناری بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی، بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بڵاوبوویەوە. ئێمە وەك دەستەیەك كەمپینێك رادەگەیەنین. لە هەمانكاتدا ئاگادارین ئەو بڕە پارەیە بۆ ژێرخانی كلتووری دانراوە و لەسەرخانی نۆژەنكردنەوەی هەندێك شوێندا خەرجكراوە. وێرای گومانەكان لە شێوازی خەرجكردنەكە، لەوەش ئاگادارین كۆمەڵیك لیژنە لەسەر ئەم كەیسە و هەندێك كەیسی دیكە لەسەر بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری دەكەونە گەڕ و نامانەوێت لەو بارەیەوە بڕیاری پێشوەختە بدەین. بەڵام وەك مافێكی هونەرمەندان، رۆشنبیران، شانۆكاران و سەرجەم چینەكانی ناو رووبەری رۆشنبیری شاری سلێمانی. ئەم كەمپینە رادەگەیەنن و داواكارین لە دەستەی دەستپاكی، پەرلەمان، داواكاری گشتی. لەگەڵ سەرجەم رۆشنبیران هاوكارمان بن، بۆئەوەی ئەو پارە بەهەدەردانە بەناوی رۆشنبیری و ژێرخانی كلتوورییەوە بیگەڕێنینەوە بۆ شوێنە راستەقینەكەی خۆی.
هیوادارین سەرجەم ئەو بەرێزانەی لە ناو دونیای رۆشنبیری و هونەردا كاردەكەن، لەخوارەوە ناو واژۆی خۆیان بكەن.
ئیحسانی مەلا فوئاد رۆژنامەنوس
نەبەز گۆران نوسەر
بەرھەم ئەحمەد ڕۆژنامەنوس
حەسەن حامید خوێنەر
دلاوەر ڕەحیمی نوسەر
شۆڕش محەمەد ڕۆژنامەنوس
ڕێژین زاھیر مامۆستای زانکۆ
کۆژین جوانڕۆ شانۆکار
ڕەوەند ڕەئوف شانۆکار
ھۆشمەند ھەڵگورد خوێندکاری سینەما
باڵا دەروێش خوێنەر
سەرکەوت جەبار شاعیر
بەڵێن عوسمان چیرۆکنوس
عەبدولڵە گۆران ڕۆژنامەنوس
شاھۆ عوسمان نوسەر وەرگێڕ
برایم عومەر کتێبفرۆش
نەبەز مەحمود مامۆستای زانکۆ
لە کۆتایی راگەیاندنەکەدا هاتووە" ھەر کەس ویستی بەشدار بێت لەم کەمپیندا ناوی خۆی زیاد بکات و بڵاوی بکاتەوە".
سلێمانی
کەمپین
AM:12:27:13/09/2019
مەسعود بارزانی لەسەر "چەکدانانی پێشمەرگە" هاتە دەنگ
کۆڕەک تیلیکۆم: دەستەی راگەیاندنی عێراق ستەم و زۆرداریمان بەرامبەر دەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان.."کەسێکمان کوشت کە دەستی لە سەرکوتکردنی گەلەکەماندا هەبوو"
٨٢ كارگهی ئهلمانی كهرهسه و چهكی كیمیاویان به عێراق فرۆشتوه
دیاردەیەک دەردەکەوێت و کاریگەری لە کوردستانیش هەیە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم "قاوەی چوکلێتی" قەدەغە دەکات
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media