دزێك دوای 17 تاوان دەستگیكرا
دوای ڕوودانی 17 تاوانی دزی لەماوەی كەمتر لەمانگێك لە پاركینگەكانی (پارك ڤیو ـ ئیمپایەر ـ پاركی شەهید سامی عبدالرحمن) پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ (ئاسایشی هەولێرـ هۆبەی لێكۆڵینەوە) توانی تۆمەتبار دەستگیر بكات و دانی نا بەتاوانەكەیدا ناوە
موقەدمی مافپەروەر ئومێد عارەب، بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باكوور راگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی 17 تاوانی دزیكردن لە سنووری بنكەكەمان لەماوەی كەمتر لە مانگێك، ئێمەش دەستبەجێ دۆسیەی لكۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە كردەوەو بە یارمەتی (ئاسایشی هەولێر - هۆبەی لێكۆڵینەوە) توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بكرێت دواتر تۆمەتبار رادەستی ئێمە كرایەوەو دانی نا بەتاوانەكەی.
تۆمەتبار بە ناوی (ح.م.ك) تەمەن 31 ساڵ، بەڕەگەز سووری، دانی نا بە تاوانەكەی كەوا هەڵسابوو بە شكاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل و دزینی بڕێكی زۆر پارەو كەل و پەلی نێو ئۆتۆمبێلەكان كە بڕەكەی بە نزیكەی 40 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێنرێت لە پاركینگەكانی پارك ڤیو- ئیمپایەر ـ پاڕكی شەهید سامی عبدالرحمن.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كرا، دادوەریش بڕیاریدا بە بەند كردنی تۆمەتبار بە ماددە 446لە (ی.س.ع).
PM:03:52:15/09/2019