سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
داوایەکی یاسایی لەسەر هەردوو هونەرمەند خالید ڕەشید و هەڵوێست محمد تۆماردەکرێت
بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە مافی دانەر، لە دادگای بەرایی سلێمانی سکاڵا لەسەر هەردوو هونەرمەند خالید ڕەشید و هەڵوێست محەمەد تۆمارکرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ پارێزەری ڕاوێژکار ڕێبوار ئەمین محەمەد، وەک بریکاری شاعیر "ئامانج تاریق ساڵەیی" لەدادگای بەرایی سلێمانی، سکاڵای لەسەر هەردوو هونەرمەند "خالید ڕەشید" و "هەڵوێست محەمەد" تۆمارکرد. ڕێبوار ئەمین محەمەد پارێزەری ڕاوێژکار ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی یاسای پاراستنی مافی دانەر لە یاسای سزادانی عێراقی، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەمافی دانەر سکاڵەکەیان لە سەر ئەو دوو هونەرمەندە تۆمارکردووە. ڕێبوار ئەمین محەمەد دەڵێت"سکاڵاکە لەسەر گۆرانیی (خۆشمدەوێی ئەزانی) هونەرمەند خالید ڕەشید و گۆرانیی (هەتا پایز)ی هەڵوێست محەمەد بووە، کە ئەو دوو گۆرانیبێژە بەبێ پرس و مۆڵەت وەرگرتن تێکستی شاعیر (ئامانج تاریق ساڵەیی)یان کردووە بەگۆرانیی." ئەو پارێزەرە وتی "لە سکاڵاکەدا داوای قەدەغەکردن و ڕاگرتنی گۆرانییەکە و قەرەبووکردنەوەیان کردووە، بە بڕی (٢٠٠ ملیۆن دینار) لە خالید ڕەشید و (١٥٠ ملیۆن دینار) لە هەڵوێست محەمەد".
ئامانج تارق ژاڵەیی، لە کوردستان لەدایک بووە و ئێستا لە وڵاتی سووید دەژی، بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە بەناوی "هەستی ژەنگین".
هونەرمەند
داوای یاسایی
PM:04:00:17/09/2019
حکومەتی هەرێم سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات
کۆمەڵە: بە درۆن هێرشکرایە سەرمان و ٦ پێشمەرگە برینداربوون
نرخی دینار بەرز دەبێتەوە
''هەناردەی نەوتی هەرێم زامنی مووچەی فەرمانبەرانە''
ترەمپ: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامن
وتەبێژی حکومەتی عێراق: عەلی زەیدی سەردانی ئێران دەکات
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media