لەبارەی ئەو کەسانەوە بڕیار دەدرێت کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە و کۆنمرەیان لە 60 کەمترە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بریاریدا بە بەخشینی نازناوی زانستی بەو كەسانەی كۆنمرەی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان لە 60 نمرە كەمترە.

بە پێى نوسراوێکى فەرمی کە دوێنێ پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2019 دەرچووە و واژۆى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاى لەسەرە، تیایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارى بەخشینى نازناوى زانستى بەو کەسانە دەدات کە کۆنمرەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان لە 60 کەمترە.

لە نوسراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەوکەسانەى کە کۆنمرەى بەکالۆریۆسیان لە 60 کەمترە و لەسەر میلاکاتى وەزارەتى خوێندنى باڵان، دەیانەوێت بڕوانامەى ماستەرو دکتۆرایان بۆ هەژمار بکرێت دەبێت پێنج ساڵ لە زانکۆکانى دەرەوەى شارە گەورەکان خزمەت بکەن.


PM:12:53:20/09/2019