سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر کێشەکەی مەحمود سەنگاوی بە یەکێتی ڕاگەیاند
لەسەر کێشەکەی مەحمود سەنگاوی کە ڕێگریان لیکرد بچێتە ناو هەولێر، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیەکی "ئەرێنی" ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات و، پێشبینی دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" کە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی لەدوای بارگرژی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات، ئەمەش دوای ئەو نامەیە دێت کە مەکتەبی سیاسی پارتی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە، ڕۆژنامەسووسی یەکێتی (سەرتیپ جەوهەر) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نامەکەی بە "ئەرێنی" وەسف کردووە.
لەدوایی ڕوودانی رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە بچێتە هەولێر، کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی نامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی کردووە و تیایدا نیگەرانی خۆیی و یەکێتی بەرامبەر ئەو ڕووداوە بە مەسعود بارزانی ڕاگەیاندووە، لەوەڵامی ئەو نامەیەدا مەسعود بارزانی، هۆشیار زێباری، ڕادەسپێرێت کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵ ئەنجام بدات. (هەرچەندە چەند میدیایەک ئاماژەیان بەوە دەکرد کە هۆشیار زێباری لە ڕێگایی نامەوە وەڵامی کۆسرەت ڕەسوڵ دراوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا پەیوەندییەکە لە ڕێگایی تەلەفونەوە بووە).
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەکردووە، کە رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی لەلایەن بازگەی سماقوڵییەوە، پەیوەندی بە پارتییەوە نییە و حکومەت لێی بەرپرسیارە.
دوای ئەوەی ڕۆژی ١٩ ئەیلول لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی کرا، سەردانی هەولێر بکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لە ڕێی نامەی تایبەتەوە وەک فشارێک بۆسەر پارتی نامەیەکی ئاڕاستەی زۆربەی قونسوڵگەرییەکانی وڵاتان لە هەولێر کرد، هەندێک لەو قونسوڵگەریانە داوایان لە حکومەتی هەرێم کرد کە لەسەر ئەو ڕووداوە ڕوونکردنەوەیان پێبدات.
پارتی
یەکێتی
مەحمود سەنگاوی
PM:12:43:22/09/2019
کوردپا: لە ٦ مانگدا ١٤٠٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ تۆمار کراوە
پرۆژەی رووناکی: کارەبای بەشێکی پارێزگاکان کێشەی تێدایە و پچڕاوە
ژنێک دوای ٥ رۆژ لە سوتانی گیانی لە دەستدا
پاک: بە ٥ مووشەک هێرشمان کرایە سەر
فڕۆکەخانەی هەولێر: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان راگیران
شەش درۆن لە ئاسمانی هەولێر تەقێندرانەوە
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media