وەزارەتی ناوخۆ: هەرکەس لەدوای دەوام ئۆتۆمبێلی حکومی بەکاربهێنێت سزا دەدرێت

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا لەمانگی داهاتووە وە هیچ ئۆتۆمبێلێكی حكومی لە دوای دەوامی فەڕمی بۆ كاری تایبەت بەكار نایەت و بەپێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بە پێی نوسراوێكی، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، لەدوای لێدانی لۆگۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئۆتۆمبێلە حكومیەكان، لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆوە، لە رێكەوتی 1/10/ 2019هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەدوای دەوامی فەرمی بۆكاری تایبەتی بەكاربێت، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بە پێی نوسراوەكە، كەسی سەر پیچێكاریش لەڕێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە داگا بەمەبەستی سزادانی بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت و تاكە كەسیی.

هاوكات فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكردوە، لە 1ی 10ی 2019ەوە هەر ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەدوای دەوامی ئاسایی ئەگەر لە شەقامەكاندا ببیندرێت دەستیبەسەردا دەگیرێت.

جەختیشكردوەتەوە، كەسی سەر پێچیكاریش لەرێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە دادگا بۆسزادانی بەتومەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆبەرژەوەندی تایبەت وەتاكە كەسی.

وتیشی،  بۆیە داوا لەسەر جەم شۆفێری ئۆتۆمبێلە حكومیەكان دەكەین كە ئاگاداربن وەپابەندی بڕیارەكەش بن بۆئەوەی خۆیان توشی سزا نەكەن.


PM:05:11:24/09/2019