ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە ئەم بڕە پارەیان پێ دەدرێت
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند ئەو عێراقیانەی لەدەرەوەی وڵات و لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێنەوە بڕی هەشت ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاندووە : لەبەرنامەی وەزارەتی کار و کاروبار بۆ پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە پرۆژەیەک ئەنجام دەدەن ، ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوە(یەکێتی ئەوروپا) دەگەڕێنەوە و بڕەکەشی ٨ ملیۆن دینارە.
عەلی عەباس جەهاکیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان توانیویەتی بەشێک لە بەرنامەی کاری قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروبار تەرخان بکات بۆ ئەوانەی کە لەدەرەوەی وڵات واتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوانەی دەگەڕینەوە سودمەند دەبن لەسەرجەم قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی عێراق.
PM:04:54:25/09/2019