بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حكومییەكان ئاگادار دەكاتەوە، كە بۆ لێدانی لۆگۆی تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئامێرسازی سلێمانی بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرێتیەكان و فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە، بەمەبەستی لێدانی (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان) بە ئۆتۆمبێلەكانیان، لە رۆژی یەكشەممە بەرواری (29/9/2019)وە ئۆتۆمبێلەكانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرێتی ئامێرسازی لە پشت بەنزینخانەی بینایی بەمەبەستی وەرگرتنی لۆگۆی تایبەت بە حكومەتی هەرێم بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.