كرێی خوێندنی پارالێل کەمکرایەوە

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کەمکردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ حكومییەكان ڕاگەیاند و پێداچوونە بە كرێی خوێندنی ئێوارانیش دەكرێت.

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ حكومییەكان بەرێژەی 40%.

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاریشدرا بە پێداچوونە بە كرێی خوێندنی ئێواران لە زانكۆ حكومییەكان و كرێی خوێندن لە زانكۆو پەیمانگا ئەهلی و تایبەتەكان بكرێت.


PM:02:55:01/10/2019