لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دوكان ــ سلێمانی لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستدا.
لە كاتژمێر 3:30 خولەكی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی دوكان ــ سلێمانی، لە نزیك گوندی كانیخان، دوو ئۆتۆمبێل بە یەكیانداداوە.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی رووداوەكە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە.
PM:06:08:03/10/2019