ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكان ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ یەكشەممە لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان لەهەولێر كۆبوونەوەو ڕایانگەیاند "هاوپەیمانێتییەكە دەرگای كراوەیە بۆ ئەو لایەنانەی تائێستا لەگەڵمان بەشدار نەبوون و بەخێرهاتنیان دەكەین".

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2019، لایەنە كوردستانییەكان لەهەولێر كۆبوونەوەو لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوای كۆبوونەوەكە ئەنجامیاندا ڕایانگەیاند: لەئێستادا 23 لایەن لەناو هاوپەیمانێتییەتییەكەدان بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانی عیراقدا كورد دەنگی پێویست لەنەینەواو سەلاحەدین و كەركوك بە دەستبهێنێت.

 

ئەوەشیان خستەڕوو: هاوپەیمانێتییەكە دەرگای كراوەیە بۆ ئەو لایەنانەی تائێستا لەگەڵمان بەشدار نەبوون و بەخێرهاتنیان دەكەین بۆ هاوپەیمانێتییەكە.

دەشڵێن "پلانێكی گشتگیرمان بۆ ناوچە كوردستانییەكان هەیە كە لە گرنگترینیان ماددەی 140 و خوێندن بەزمانی كوردی و بەرقەراربوونی ئارامی و چەندین پرسی دیكەی گرنگە بۆ ئەو ناوچانە".

 



PM:03:17:06/10/2019