مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات"هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، نا‌ئومێد بووین له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌ریكردووه دەشڵێت "ناچارین به‌شێكی زۆری پاسه‌وانی زیندان و كه‌مپه‌كانی داعش به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داگیركاری توركیا بگوازینه‌وه".
مسته‌فا بالی بە كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" ئه‌مه‌ریكی، ڕاگەیاندووە "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌لامه‌تی ئه‌و زیندان و كه‌مپانه بكه‌ین، كه چه‌كدارانی داعشیان تێدایه".
دەشڵێت "ناچارین به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌مان بكشێنینه‌وه، كه پاسه‌وانی زیندانییانی داعش و كه‌مپه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی له‌شكركێشی و داگیركاری توركیا ببینه‌وه".
وته‌بێژی هه‌سه‌ده وتیشی، "ئێمه به ته‌واوی نا‌ئومێد بووین له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌ریكردووه و ئه‌و بڕیاره كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه له به‌رده‌م له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان".