لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ٨ ی تشرینی یەکەم سووپای تورکیا گرووپە ئیسلامییە چەکدارەکانی سوریای هێناوەتە سەر سنوری رۆژهەلآتی کوردستان.
ماڵپەڕی " هەوار نیوز " کە ماڵپەڕێکی نزیک یەپەگەیە لە رۆژئاوای کوردستان کەمێک لەمەوبەر بلآویکردەوە کە تورکیا ئیسلامیە توندڕەوەکانی هاوپەیمانی کە هێرشی پیادەی پێکردنە سەر شاری عفرین، ئێستا جارێکی تر کۆیکردوونەتەوەو هێناویەتە سەر سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان.
ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات کە تورکیا هێزەکانی هێناوەتە ناوچەی " جیل بنار" لە ناو تورکیا بەسەر مالآندا دابەشیکردوون.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سووپای تورکیا هەموو ئامادەباشییەکی کردووە بۆ لەشکرکێشییەکەو، تەنها بڕیاری دەستپێکردنی هێرشەکە ماوە.