ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ فه‌رماندی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگه‌یاند" كه توركه‌كان رێگری له چوونەدەرەوەی هێزه‌كانیان له سه‌رێ كانی ده‌كه‌ن، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی گه‌ر پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه نه‌بن، وایداده‌نێن ئه‌مه پیلانگێڕییه دژی هێزه‌كانیان".
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رماندی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به ئاژانسی فرانس پرێس ڕادەگەیەنێت: هەسەدە پێی باشە ئەمریكا لە ناوچەكە بمێنێتەوە، مانەوەی ئەمریكا لە سوریا رێگە لە هەژمونی روسیا دەگرێت، بەو شێوەیەش باڵانسی هێز دروستدەبێت و هەمو شتێک ناکەوێتە دەست روسیا و ناتوانێت بەتەنیا شتەكان مۆنۆپۆڵ بكات.
مەزڵوم کۆبانێ ئەوەشی خستەڕوو: گه‌ر كار به رێكه‌وتنه‌كه‌ی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ر نه‌كرێت، وایداده‌نێین كه ئه‌مه یارییه‌كه له‌نێوان ئه‌مریكییه‌كان و توركیا، توركه‌كان له‌لایه‌ك رێگری له چوونەدەره‌وه‌ی هێزه‌كانمان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌كشاوینه‌ته‌وه، پێمانوایه ئه‌مەش پیلانگێڕییه دژی هێزه‌كانمان.
رۆژی پێنجشه‌ممه مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیای كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سوپای توركیا رابگیرێت.
بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیا، دەبێت لە ماوەی ١٢٠ كاتژمێر هێزەكانی هەسەدە بە قوڵایی ٣٢ كیلۆمەتر و بە درێژایی ٤٤٠ كیلۆمەتر لە سنوری خاكی توركیا بكشێنەوە و لە بەرامبەردا توركیا بەشێوەیەكی هەمیشەیی ئۆپراسیۆنەكانی رابگرێت.