بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سووپای سووریا لەدەوروبەری شاری کۆبانێ ژمارەیەک تانکی جێگیرکرد.
هاوکات دوێنێ دووشەممە ئاژانسی سانا فەرمی سووریا، بڵاویکردەوە هێزهكانی سووپای سووریا گهیشتوونهته گوندەکانی باكووری حهسهكه و له گوندەکانی دهوروبهری سهرێكانی تا خۆرههڵاتی قامیشلۆ بڵاوبوونهتهوه.
هەروەها روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دوێنێ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند" زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئەمریكی بە چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیان، گەڕاونەتەوە بنكەی سەربازییەكەیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، كە دەكەوێتە نزیك رێگەی سەرەكی ئێم فۆر".
ئەمەش لە كاتێكدایە لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەرایسۆنی رۆژھەڵاتی فورات لەلایەن توركیا، لە٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ئەمەریكا چەند بنكەیەكی سەربازیی لە ناوچەكە چۆڵكرد.